ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە

  2019-11-09 08:35      146 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عیراق بەمەبەستی تاوتوێكردنی و قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی چاكسازییەكان و چەند پرسێكی دیكە كۆدەبێتەوە.
پەرلەمانی عیراق ئەمڕۆ 9-11-2019، كاتژمێر یەكی پاش نیوەڕۆ دانیشتنەكە دەستپێدەكات و تەوەری سەرەكییش دەنگدانە لەسەر قۆناغی سێیەمی پڕۆژە چاكسازییەكان.
یەكێكی دیكە لەتەوەری كۆبوونەوەكان بریتیە، لە هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو، یاسای هەڵبژاردنەكان، هەڵوەشاندنەوەی شایستە داراییەكانی بەرپرسان گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە لەچەند كۆبوونەوەی رابڕدوو تاوتوێی چەند پرسێككرا كە گرنگترینیان بریتبوو لە داواكاری خۆپیشاندەران و چۆنێتی ئەنجامدانی چاكسازی، هاوكات بەزۆرینەی دەنگ داواكرا سەرۆكوەزیران بانگێشتی پەرلەمان بكرێت و ئامادەی دەنیشتنەكە بێت، بەڵام سەرۆك وەزیران تائێستا ئامادەی دانیەشتنەكان نەبووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو