روسیا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عیراق نەكەن

  2019-11-09 09:11      154 جار بینراوە        کۆمێنت

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامەو لەئێستاشدا وەزارەتی دەرەوەی روسیا داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەی دەكات سەردانی عیراق نەكەن و خۆیان بپارێزن.
وەزارەتی دەرەوەی روسیا بەیاننامەیەكی لەسەر خۆپیشاندانەكانی عیراق بڵاوكردەوەو رایگەیاند، دۆخی عیراق قورسەو چالاكی تیرۆر لە چەند شارێكی عیراقی هەیە، ئاستەنگیش لە بەردەمدایە بۆ گەیشتنی هاریكاری باڵیۆزخانە، بۆیە سەردانیكردنی هاووڵاتیانی روس بۆ عیراق مەترسیەكی گەورەیە.
جێگەی ئاماژەبۆكردنە ماوەی نزیكەی مانگێكە خۆپیشاندان لە پارێزگاكانی عیراق دژی گەندەڵی و نەبوونی هەلی كارو خزمەتگوزاری دەستی پێكردەوەو سەدان كەسیش بەهۆیەوە بونەتەقوربانی.

سەرچاوە: سۆمەرییە نیوز
وەرگێڕان و ئامادەكردنی: هاوناز شەوكەت

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو