ئۆتۆمبێلی جام رەش قەدەغە دەكرێت

  2019-11-09 09:48      663 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی حكومەتی فیدراڵ ئۆتۆمبێلی جام رەش قەدەغە دەكات و هۆكاریی ئەم بڕیارەش بۆ  كاریگەریی نەرێنی لەسەر رەوشی ئەمنی و كۆمەڵایەتی دەگێڕێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە 9-11-2019، بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی حكومەتی فیدراڵ بڕیاریدا، رێگە لە هاتوچۆكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بگرێت كە جام رەشن یان بە پەردە جامەكانیان داپۆشراوە، بڕیارەكەش بەدەركردنی تێدانییە.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هاتوچۆی گشتییەوە لە 20ی تشرینی یەكەمی 2019 دەرچووە، دیاردەكە كاریگەری نەرێنی لەسەر رەوشی ئەمنی و كۆمەڵایەتی هەیە.
ئەم بڕیارە لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان، ئۆتۆمبێلی جام رەش قەدەغە كراوەو رێگە نادرێت ئەو ئۆتۆمبیلانە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاربهێنرێن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو