ئامێرە زیرەكەكان گەشەی منداڵان دوادەخەن

  2019-11-09 11:12      212 جار بینراوە        کۆمێنت

توێژینەوەیەكی نوێ كە لە جۆرناڵی جاما بڵاوكراوەتەوە پەیوەندی دۆزیوەتەوە لە نێوان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان لەلایەن منداڵان و دواكەوتنی گەشەیان.
توێژینەوەكە لەلایەن تیمێكی پزیشكانی زانكۆی كاڵگاری لە كەنەدا ئەنجامدراوەو دەركەوتووە، ئەو منداڵانەی كاتێكی زۆر بە دیار شاشەكانەوە دادەنیشن تووشی دواكەوتنی گەشەیان دەبن.
د. شێری مادیگا پزیشكی پسپۆڕی منداڵان و سەرپەرشتیاری توێژینەوەكە دەڵێت: بەسەربردنی كات لەگەڵ باوان كاریگەری ئەرێنی ئێجگار زۆری لەسەر گەشەی منداڵ هەیە، بەڵام ئەو منداڵانەی كاتێكی زۆر بە دیار شاشەكانەوە بەسەردەبن پەیوەندییان لەگەڵ باوانیان كەمتر دەبێتەوە، ئەمەش یەكێكە لە هۆكارەكانی درەنگ كەوتنی گەشەیان.
ئەكادیمیای ئەمریكی پزیشكانی نەخۆشییەكانی منداڵان رێنماییدەدات، منداڵان لە دوای تەمەنی دوو ساڵان دەبێت تەنیا كاتژمێرێك بە دیارشاشەكانەوە دابنیشن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو