عەبادی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەولێرو سلێمانی راگەیاند

  2018-03-13 15:02      230 جار بینراوە        کۆمێنت
فرۆکە خانەی هەولێر

حەیدەر عەبادی گەمارۆی سەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان هەڵدەگرێت و بڕیاریدا و بەڕووی كەشتە نێودەڵەوتییەكاندا بكرێنەوە.
پێشنیوەڕۆ ئەمڕۆ، لەكۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژماریەك لەئەفسەرانی كورد كە بەرپرسن لەفڕۆكەخانەكان، دوای گواستنەوەی بەپرسیارێتییەكەیان بۆ سەر وەزارەتی ناوخۆی عیراق، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند كردنەوەی فڕۆكەخانەكان هەنگاوی یەكەمە بۆ پتەو بوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو ناردنی موچەشی بۆ هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دووپاتكردوە.
هەر لەڕاگەیەندراوی دوای كۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، عەبادی لەگەڵ هەرێمی كوردستان رێككەوتوون، بۆ ئەوەی بە گوێرەی دەستوور دەسەڵاتی فیدراڵی لە فڕۆكەخانەكانی هەرێم جێبەجێ بكرێن.
لەڕاگەیەندراوەكەدا ئاشكراشكراوە كە سیستەمی (البایسز)ی تایبەت بە فڕۆكەخانەكانی كوردستان و دەروازە سنوورییەكان بە دەسەڵاتی فیدراڵی دەبەسترێنەوە و فەرمانبەرانی پاسپۆرت و رەگەزنامە و كارمەندانی فڕۆكەخانەكان، دەخرێنە سەر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی فیدراڵ.
ئەمە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی بڕیاری رادەستكردنی سەدان تیرۆریستی داعشی بۆ حكومەتی ناوەندی راگەیاندو ئەمەش بووە هۆكارێك بۆ  زیاتر نزیكبوونەوەی هەرێم و بەغدا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو