سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڕەشە لە خۆپیشاندەران دەكات

  2019-11-09 11:45      243 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك كاری تێكدەری و وێرانكردنی موڵكی گشتی و فەرمانگەو دامەزراوەكانی حكومەت بكات، سزاكەی زۆر توندەو دەگاتە 20 ساڵ زیندانی یان زیندانی هەتاهەتایی، بەسەردا دەسەپێنرێت.
كەناڵی فەرمیی عیراق بەیاننامەیەكی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراقی بڵاوكردەوە كە رایگەیاندووە، لەگەڵ خۆپیشانداندا، كاری تێكدەرانەو تیرۆرستیش كراوەو مەبەست لێی لەكەداركردنی دەوڵەت و لاوازكردنی تواناكانیەتی.
عەبدولمەهدی ئاماژەی بەوەشكردووە، هەركەسێك تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لەدژی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان، یان هەڕەشەی كوشتن بكات، سزاكەی حەوت ساڵ زیندانییە، برینداركردنیشیان سزای ساڵێكە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختیشیكردووەتەوە، سزای رێگریكردن لە فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ چونەسەر كارەكانیان، سێ ساڵ زیندانی كردنە، كاری تێكدەری و وێرانكردنی موڵكی گشتی و فەرمانگەو دامەزراوەكانی حكومەت و سوتاندنی ماڵی هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان و بارەگای حزبەكان، سزاكەی زۆر توندەو دەگاتە 20 ساڵ زیندانی یان زیندانی هەتاهەتایی.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو