دەقی فەرمانەكەی عەبادی لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانەوە

  2018-03-13 15:20      876 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی عەبادی لەبەغدا

حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق فەرمانێكی دیوانی دەركرد تایبەت بە فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی.

دەقی فەرمانەكە:

پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێماندراوە، بەپێی مادەی (78) لە دەستوری عێراق وە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (305) بۆ ساڵی 2017 وە لە پەرۆشیمان بۆ ئاسانكردنی گەشتی هاوڵاتیان لەڕێگەی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرو سلێمانی، دوابەدوای وەڵامدانەوەی دەسەڵاتە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ڕادەستكردنەوەی هەردوو فڕۆكەخانەكە بۆ دەسەڵاتی فیدڕالی بەپێی دەستوور، بڕیارماندا لەسەر ئەم خاڵانە:


1. دامەزراندنی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تایبەت بەسەر فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان كە تیایدا سەرپەرشتی و دەسەڵات لەژێر فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی فیدرالیدا دەبێت، هەروەها دیاریكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكان بەو بەڕێوەبەرایەتیەوە و تەنسیب كردنی فەرمانبەران، رێكخستنیان و سوود وەرگرتن لەو پێكهاتانەی ئێستا هەیە لەژێر دەسەلاتی وەزیری ناوخۆی فیدڕالیدا دەبێت، پاش دووبارە ڕێكخستنەوەو هەیكەلیەت و پەیوەستی بە دەسەڵاتی فیدڕالی بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:-
1- بەشی پاراستنی تایبەتی هەردوو فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر پەیوەست دەبن بەو بەرێوەبەرایەتییەی سەرەوە.
2- بەرێوەبەری بەشی پاراستن دەبێت ئەفسەر بێت وە نابێت پلەكەی لە (عقید) كەمتر بێت و جێگرەكەشی نابێت پلەكەی لە (مقدم) كەمتر بێت، هەردووكیان لەلایەن وەزیری ناوخۆی فیدڕاڵەوە هەڵدەبژێرێن.
3- دەبێت فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی ناوبراو پاپەندبن بەو پۆشاكەی دیاریكراوە بۆ هێزی ئەمنی سەر بە وەزارەتی ناخۆی فیدڕاڵ بەپێی ڕێنماییەكانی ژمارە (7) بۆ ساڵی 2014.
2. سیستەمی چاودێری (البایسز) دەبەسترێت بە سیستەمی سەرەكی لە بەغدا كە تایبەتە بە فڕۆكەخانەكان و دەروازەكانی هەرێم بەهەمان ئەو شێوەیەی كە لە دەروازەكانی تری عێراق كاری پێدەكرێت.
3. فەرمانگەی پاسپۆرت و جنسیە وە فەرمانبەرەكانیان لە هەولێرو سلێمانی دەبەسترێت بە وەزارەتی ناوخۆی فیدڕاڵ بەپێی یاسا.
4. لیژنەی هونەری سەر بە دەستەی گشتی گومرگ سەرپەرشتی هەناردەكردن و هاوردەكردنی شتومەك دەكات لە هەردوو فڕۆكەخانەكە، پاش بەدەستهێنانی ڕەزامەندی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە هاوردەی خۆماڵی و بیانی و پشكنینی ڕەزامەندیەكان بەپێی پسپۆڕیەكان وە هەروەها بەپێی ئەوبڕیارانەی كە لە كتابی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی هاتووە ژمارە (126) لە 9/5/2011.
5. ڕێگە دەدرێت بە گەشتە ئاسمانیە نێودەڵەتیەكان لە وە بۆ فڕۆكەخانەكانی هەرێم وە بەپێی ڕەزامەندییەكانی دەسەڵاتی ئاسمانی مەدەنی فیدڕالی پاش تەواوكردنی پێداویستیەكانی ئەم فەرمانی دیوانە، بە مەرجێك لە یەك هەفتە تێپەڕ نەبێت لەو بەروارە.
6. لیژنەیەكی باڵا پێكدێت بۆ سەرپەرشتیكردنی بەرێوەبردنی فڕۆكەخانەكان و خاڵە سنوورییەكانی هەرێم، وە دڵنیابوون لە پاپەندبوونی بە ڕێنماییە فیدڕالیەكان، نوێنەری گشت دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانی ناوەند لەخۆدەگرێت وە هەرێم ڕاپۆرت بەرزدەكاتەوە بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان یان هەركەسێكی تەخویلكراو.


دكتۆر حەیدەر عەبادی
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو