عیراق... بەهێز كۆتایی بەمانگرتنی هاووڵاتییان دەهیًنرێت

  2019-11-09 15:25      679 جار بینراوە        کۆمێنت

هێزە ئەمنیییەكانی عیراق بەهێز كۆتایی بەمانگرتنی هاووڵاتییان دەهێنن لەنزیك پردی سنگ لەبەغداو موقتەدا سەدریش دەڵێت، سەركوتكردنی دەنگی چاكسازیی رابگرن.
هێزە عیراقییەكان بەزەبری گازی فرمێسكڕێژ، كۆتاییان بەمانگرتنی هاوڵاتییان لەنزیك پردی سنگ لەبەغدا هێنا، ئەوەش لەكاتێكدایە ماوەی 72 سەعاتە، خۆپیشاندەران هەوڵی پەڕینەوە لەپردی سنگ دەدەن بۆ چوونە ناو ناوچەی سەوز.
عادل عەبدولمەهدی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، خۆپیشاندانەكان گوشاری زۆریان لەسەر دەوڵەت و لایەنەكان دروستكردووە، نوسیوشێتی، بەمزووانە گۆڕانكارییەكی وەزاری لەعیراق ئەنجامدەدەن.
لە توێتێكیشدا موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر نووسیویەتی، سەركوتكردنی دەنگی چاكسازیی رابگرن. 
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویكردووەتەوە، جوڵەی بازرگانی لەبەندەری ئوم قەسر دەستیپێكردووەتەوە، كە بەهۆی خۆپیشاندانەوە ماوەی 10 رۆژ بەندەرەكە پەكی كەوتووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو