لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا لە عیراق 8 خۆپیشاندەر كوژراون

  2019-11-10 11:37      149 جار بینراوە        کۆمێنت

دوو سەرچاوەی پزیشكی رایانگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، بەهۆی هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە عیراق، هەشت خۆپیشاندەر كوژراون.
دوو سەرچاوەی پزیشكی ئاشكرایانكرد، دوێنێ‌ شەممە، هێزە ئەمنییەكان هێزیان بەكارهێنابوو بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لەو پردانەی كە لە شاری بەغدا دەچنە ناوچەی سەوزو بەهۆیەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر كوژران و برینداربوون.
هاوكات سەرچاوەیەكی پزیشكی لە بەغداد ئاشكرای كرد كە ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ‌ شەممە، لەشەش كەسەوە بەرزبووەتەوە بۆ حەوت كەس ژمارەی بریندارەكانیش گەیشتووەتە 90 كەس.
سەرچاوەیەكی پزیشكی لە پارێزگای بەسرە رایگەیاند، خۆپیشاندەرێك دوای ئەوەی لە بەندەری ئوم قەسر بە سەختی برینداربوو، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو