ئەندامانی كونسوڵخانەی كوەیت لە بەسرە بانگهێشتكراونەتەوە بۆ وڵاتەكەیان

  2019-11-10 16:03      211 جار بینراوە        کۆمێنت

رۆژنامەیەكی كوەیەتی رایدەگەیەنێت، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی عیراقەوە بەرپرسانی كوەیت ئەندامانی كونسوڵخانەی وڵاتەكەیان لە شاری بەسرە كشاندەوەو بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
رۆژنامەی رەئی كوەیەتی بڵاویكردەوەو ئاشكرایكرد، ئەندامانی كونسوڵخانەی كوەیت لە شاری بەسرە بانگهێشتكراونەتەوەو ئەمڕۆ یەكشەممە دەگەنەوە كوەیت.
جێگەی ئاماژەبۆكردنە، ماوەی نزیكەی مانگێكە خۆپیشاندانێكی فراوان پارێزگاكانی عیراقی گرتۆتەوەو بەهۆیەوە سەدان خۆپیشاندەر بونەتە قوربانی و خۆپیشاندانەكانیش تا ئێستا بەردەوامە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو