سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق: پێداچوونەوە بە دەستووردا دەكرێت

  2019-11-10 16:46      226 جار بینراوە        کۆمێنت

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق بەیاننامەیەكیان لە دوای كۆبوونەوە سێ قۆڵییەكە بڵاوكردەوەو ئاشكرایانكرد كە دژی بەكارهێنانی توندو تیژین بەرامبەر بە خۆپیشاندەران و كاردەكەن بۆ جێبەجێ كردنی داواكاریەكانیان.
سێ سەرۆكایەتییەكە "دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق و عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران و محمد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان" كۆبوونەوە كە فایەق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری عیراق تێدا بەشدار بوو، لە كۆبووەكەدا باس لەوەكرا كە خۆپیشاندانەكان بزوتنەوەیەكی چاكسازیەو بە هەنگاوێكی گرنگیشیان زانی، جەخیات كردەوە كە پێویستە داواكاریانەكانیان جێبەجێ بكرێت.
دواتر لە بەیاننامەیەكدا رایانگەیاند كە كار بۆ بڕینی دەستی حزب لە حكومەتدا دەكرێ، باس لەوەش كراوە كە ئەنجومەنی دادوەری لێكۆڵینەوە دەستپێدەكات لە گەندەڵ كاران.
ئەوەشیان خستەڕوو، هەمواری یاسای هەڵبژاردن دەكرێت و كۆمسیۆنێكی نوێ پێكدەهێنرێت، پێداچوونەوەش بە دەستووردا دەكرێت.
بڕیاریشدرا بەكارهێنانی چەك لە دژی خۆپیشاندەران قەدەغە بكرێت و تونتدوتیژی بەرامبەریان بەكار نەهێنرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو