هاوپەیمانان 14 هێرشیان كردە سەر مۆڵگەو حەشارگەكانی داعش

  2019-11-10 19:24      169 جار بینراوە        کۆمێنت
بناری چیای قەرەچوغ

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بەداعش 14 هێرشی فڕۆكەوانی كردۆتە سەر موڵگەو حەشارگەكانی داعش لەچیای قەرەچوغ لەمیحوەری مەخمور.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراقی رایگەیاند ئەمڕۆ هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو هێزی ئاسمانی عیراق بەهاوکاری فڕۆكەكانی هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێكی فراوانیان بۆ سەر مۆڵگەو پێگەكانی داعش لەچیای قەرەچوغ لەمەخمور ئەنجامداوەو 14 هێرشی فڕۆكەوانیان كردۆتە سەر پاشماوەو چەكدارەكانی داعش و بەتەواوی خاپووریان كردوون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە چەكدارەكانی داعش جموجۆڵیكی زۆریان لەو ناوچەیەدا دەستپێكردووەو ترسێكی زۆریان لەسەر دانیشتوانی ناوچەكە دروستكردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو