نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق چەند پێشنیازێك دەخاتەروو

  2019-11-11 08:32      230 جار بینراوە        کۆمێنت

نەتەوە یەكگرتووەكان چەند پێشنیازێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق دەخاتەروو كە لەنێویاندا گۆڕینی چەند بڕگەی دەستووریی و یاسای هەڵبژاردن و دانانی یاسای نەوت و گاز و دادوەری هەیە.
لە راگەیەندراوێكدا نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق رایدەگەیەنێت، دوای راگۆڕینەوە لەگەڵ لایەن و دەسەڵاتدارانی عیراق، چەندین پێشنیازو رێكار دەخاتە بەر عیراق، بۆ كۆتاییهاتنی خۆپیشاندانەكان و چارەسەركردنی كێشەكان لەوانە، ئازادكردنی سەرجەم گیراوەكانی خۆپیشاندانەكان و كۆتاییهێنان بە گرتنی خۆپیشاندەران، لێكوڵینەوە لە حاڵەتی رفاندنی چالاكوانان و دادگایكردن و سزادانی ئەوانەی هێزی لە رادە زیادیان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكارهێناوە، داواكردن لە لایەنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان بە شێوەیەكی ئاشكرا بۆ دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی عیراق.
هەر لە راگەیاندراوەكەدا داواكراوە، بە بەشداری نەتەوە یەكگرتووەكان یاسایەكی نوێی هەڵبژاردن دابنرێ و پەسەند بكرێ، هەروەها گۆرێنی دەستوورو خستە ریفراندۆمی لەماوەی مانگێك تا سێ مانگ، و كۆتایی هێنان بە دیاردەی چەكداریی و گەڕانەوەی چەك بۆ ژێر دەسەڵاتی حكومەت.
نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیاز دەكات كە دەستەی دەستپاكی ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی بداتە دادگاو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە بدات، هەروەها داوا دەكات پەلە بكرێت لە ئامادەكردن و پەسەندكردنی یاساییەكانی نەوت و گاز، دادگای فیدڕاڵی و چەند یاساییەكی دیكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو