مافەكانی مرۆڤ: ژمارەی كوژراوانی خۆپیشاندانەكانی عیراق بۆ 319 كەس بەرزبۆوە

  2019-11-11 08:51      152 جار بینراوە        کۆمێنت

لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو كەسانەی لە خۆپیشاندانەكانی عیراق كوژراون بۆ 319 كەس بەرزبۆتەوە.
ئەرشەد ساڵحی سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ژمارەی شەهیدان لەسەرەتای دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانەوە تائێستا گەیشتوەتە 319 كەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەت نەیتوانیوە ئیدارەی قەیرانەكە بكات و نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەوەی خۆپیشاندەران رووبەڕووی كوشتن دەبنەوە بەهۆی قەناس بەدەستەكان و بەكارهێنانی كەلوپەلە كوشندەكان و بۆمبی دەنگی كەلەنزیك گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانەوە دەتەقێنرێنەوە لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە.
ئەرشەد ساڵحی داوای لەلایەنەكان كردووە، گوشار لەسەر كۆمیسیۆنی باڵای مافەكانی مرۆڤ دروست نەكەن، بەڵكو حكومەت و وەزارەتی تەندروستی و هێزە ئەمنییەكان هاوكاری كۆمیسیۆنەكە بكەن بەپێدانی زانیاری دروست، لەبارەی ژمارەی قوربانییەكانەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو