فەرمانی دەستگیركردن بۆ وەزیری پێشوی دادی حكومەتی عیراق دەرچوو

  2019-11-11 09:17      285 جار بینراوە        کۆمێنت

دەستەی نەزاهەی عیراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ حەیدەر زاملی، وەزیری پێشوی دادی حكومەتی عیراق بەتۆمەتی گەندەڵی دەركرد.
سەرچاوەیەك لە دەستەی نەزاهەی عیراق رایگەیاند، بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لە پرۆژەكانی باشتركردنی زیندانەكان و چاكسازی لە پەیكەرەی وەزارەتدا فەرمانی دەستگیركردن بۆ حەیدەر زاملی دەرچووە.
ئاماژەی بەوەشكردوە، حەیدەر زاملی وەزیری پێشوی دادی عیراق  و ئەندامی حزبی فەزیلەی عیراقیەو دادگای دەستپاكی فەرمانەكەی ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە بۆ جێبەجێكردنی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو