پەرلەمانی عیراق بەئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان كۆدەبێتەوە

  2019-11-11 18:21      187 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆتایی بەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی هێناو بڕیارە رۆژی چوارشەممە كۆببێتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبۆوەو لەكۆبوونەوەكەشدا بڕیاردرا كە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان جینین هینیس بلاسخارت بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران جارێكی دیكە كۆببێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە تائێستا خۆپیشاندان لەشارەكانی بەغداو باشووری عیراق بەردەوامەو رۆژانە ژمارەی قوربانییەكان لەزیادبووندان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو