نەبوونی مۆڵەت، پەخشی شەش كەناڵی ئاسمانی رادەگرێت

  2018-03-13 16:23      287 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی رۆشنبیری بەهۆی نەبووی مۆڵەتەوە، پەخشی شەش كەناڵی ئاسمانی لە هەرێمی كوردستان رادەگیرێَت.
سەرچاوەیەك لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند بەهۆی نەبوونی مۆڵەتەوە پەخشی شەش كەناڵی ئاسمانی رادەگیرێت و دوو كەناڵی لۆكاڵیش سزادراون و بەشێوەیەكی كاتی پەخشەكانیان دەوەستێنرێت.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكردووە كە شەش كەناڵە ئاسمانییەكە تا كاتی وەرگرتنی مۆڵەت رادەگیرێن.
لەبارەی كەناڵە لۆكاڵییەكانیشەوە ئاشكرایكرد كە یەكێكیان ریكلامی پارە كۆكردنەوەی بۆ منداڵێك كردووە، ئەوەی تریش گرتەیەكی ڤیدیۆیی نێو درامایەكی توركی پەخشكردووە، كە لەگەڵ دابونەریتی هەرێمی كوردستان ناگونجێت، بۆیە بڕیاردراوە بۆ ماوەی 48 سەعات پەخشەكانیان بوەستێندرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو