وەزیری دارایی: پارەی پێویست بۆ مووچە ئامادەیە

  2018-03-13 16:43      613 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیری دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق

وەزیری دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە لقی ھەولێری بانكی ناوەندی عیراق ئامادەیەو بۆ دابەشكردنی و چاوەڕێی فەرمانی عەبادی دەكەن.
لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا، كە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، وەزیری دارایی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاری بانكی ناوەندی عیراق، رێباز حەملان ئاشكرایكرد، پارەی پێویست بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان لە لقی ھەولێری بانكی ناوەندی عیراق ئامادەیەو بۆ دابەشكردنی و چاوەڕێی فەرمانی عەبادی دەكەن.
وەزیری دارایی وتیشی: ھەفتەی داھاتوو كۆبوونەوەیەكی بەفراوان بۆ رێكخستنەوەی پێناسەی گومرگەكان ئەنجامدەدرێت و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە لەسەر بابەتی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بانكی ناوەندی ھەموو ئامادەكارییەك كراوە، ھەموو ئەو پارەی پێویستە بۆ مووچەی فەرمانبەران لە لقی ھەولێری بانكی عیراق ئامادەییە، تەنها ئەوە ماوە حەیدەر عەبادی بڕیارەكە بدات، وەك بەڵێنیداوە كە پێش نەورۆز مووچەی فەرمانبەران خەرج بكرێت.
لەبارەی كارەكانی وەردبینی كردنیش لەلبستی فەرمانبەراندا، ئاشكرایكرد زیاتر لە 90% كارەكانی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە كۆتاییهاتووە و ئەمڕۆ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری دارایی لە بەغداوە گەیشتە ھەولێر بۆ ئەوەی دوایین راپۆرتی خۆی لەسەر ئەو بابەتە بداتەوە بەغدا.
لەبەشێكی دیكەی كۆنگرەكەدا عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق رایگەیاند: لەسەر ئەوە رێككەوین، كە بانكی ناوەندی دەسەڵاتی چاودێری كردنی لە دامەزراوە داراییەكان ھەبێت و لە سەردانماندا بۆ ھەولێر چووینە لقی بانكی ناوەندی لە ھەولێرو ئەو بانكە پشتگیری راستەوخۆی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی ھەرێمی كوردستانەوە لێدەكرێت و لەلایەن وەزیری دارایی ھەرێمەوە ئاسانكاری تەواوی بۆ دەكرێت، بۆ ئەوەی بە تەواوی رۆڵی خۆی ھەبێت، بەپێی ئەو خاڵانەی كە بۆ پڕۆسەی ھەمانگی دیاركراون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ عەبادی بڕیاری كردنەوەی فڕۆكە خانەكانی هەرێمیداو دووپاتیشیكردووە كە پێش نەورۆز موچەی موچەخۆرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی دەنێرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو