موچەی سێ مانگی (رەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگەو كارتی‌ زانیاریی) بەیەكەوە دەدرێت

  2018-03-13 16:58      202 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی عەبادی و وەفدەکەی هەرێم

حەیدەر عەبادی بڕیاری ناردنی‌ موچەی سێ‌ مانگی‌ بەڕێوەبەرایەتییەكانی ڕەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینگە و كارتی زانیاری دەركرد.
لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی لەگەڵ وەفدەكەی حكومەتی هەرێم، حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، وێڕای بڕیاری كردنەوەی هەردوو  فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی و ناردنی موچەی هەر دوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی پێش جەژنی نەورۆز، بڕیاریشیدا موچەی‌ مانگەكانی (10و11و12)ی ساڵی 2017ی هەر چوار بەڕێوەبەرایەتییەكانی‌ (ڕەگەزنامە، پاسپۆرت، نشینگەو كارتی‌ زانیاریی) هەرێم ڕەوانە بكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو