سەرۆك كۆمار، پڕۆژە یاسای بودجەی 2018ی گەڕاندەوە

  2018-03-13 17:16      208 جار بینراوە        کۆمێنت
فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق رایگەیاند، دكتۆر فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عیراق بڕیاریدا كە (پرۆژەی قانونی بودجەی گشتی فیدراڵی كۆماری عیراق بۆ ساڵی 2018ی دارایی) بگەڕێنێتەوە كە لە رۆژی 3-3-2018ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر دابوو.
ئەمڕۆ 13-3-2018 نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عیراق بڵاویكردەوە  بڕیارەكەی سەرۆك كۆمار بەئامانجی سەرلەنوێ وردبینیكردن و پیاداچوونەوەیە بە ناوەرۆكی قانونەكە لەرووی دەستوری و دارایی و قانونییەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە كە نزیكەی 31 خاڵی قانونەكە ناكۆكە لەگەڵ قانونە كارپێكراو پەیڕەوكراوەكانداو لەگەڵیاندا ناگونجێت.
نووسینگەی راگەیاندن لەسەرۆكایەتی كۆمار راشیگەیاندووە،  گەڕانەوەی بودجە لەدوای ئەوەبووە كە ژمارەیەك لەپسپۆڕان و راوێژكارانی قانونی و دارایی توێژینەوەیان بۆ قانونەكە كردووەو وردبینییەكی تەواویان تیادا كردووە لەپێناوی دیاریكردنی گرنگترین سەرپێچی و پێشێلكاری دەستوری و دارایی و قانونی هەندێك لەمادەو بڕگەو بەندەكانی ئەو قانونە بەو ئامانجانەی بەر لەپەسەندكردنی چارەسەر بكرێت، هاوكات هەر كەموكورتییەكیش لەداڕشتنەوەی ناوەرۆكی قانونەكەدا هەیە چارەسەر بكرێت.



بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو