حكومەتی هەرێم پێشوازی لەبڕیارەكانی عەبادی دەكات

  2018-03-13 17:54      183 جار بینراوە        کۆمێنت
سەرۆكی حكومەتی هەرێم

سەرۆكی حكومەتی هەرێم  پێشوازی لەبڕیارەكانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كردو رایگەیاند ئەگەر ئیرادەی جدی هەبێت دەتوانن لەسەر بنەمای دەستووری عیراق كێشەكان چارەسەر بكەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دوابەدوای بڕیارەكانی ئەمڕۆی عەبادی لەبارەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێشوازی لەبڕیارەكانی عەبادی كردو راشیگەیاند تائێستا روون نییە حكومەتی عیراق بە چ شێوەیەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت.
ئاشكرایكرد كە شەوی رابردوو پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبادی ئەنجامداوە و، تێیدا سەرۆك وەزیرانی عیراق جەختی لە كردنەوەی فڕۆكەخانەكان و ناردنی مووچەی بەشێك لە فەرمانبەران كردۆتەوە، ئەمە دووەم پەیوەندیی تەلەفۆنییە لەماوەی هەفتەیەكدا ئەنجامی بدەن.
باسی لەوەشكرد كە  ئەمە دەستپێكێكی زۆر باشەو ئەگەر ئیرادەی جدی هەبێت دەتوانن لەسەر بنەمای دەستووری عیراق كێشەكان چارەسەر بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو