ئەڵمانیا..خۆپیشاندان بۆ پشتگیری عەفرین بەردەوامە

  2018-03-13 19:47      201 جار بینراوە        کۆمێنت
خۆپیشاندانی کوردانی نۆرنبێرگ- ئەڵمانیا

 لەچوارچێوەی ناڕەزایی وخۆپیشاندانەكانی ئەوروپادا بەرامبەر بەرژێمی توركیاو بۆ رسواكردنی ئەو هێرش و قڕكردنەی كە ئەردۆگان دەستی داوەتێ، جارێكیتر لەشاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا ئەمڕۆ 13ی ئاداری 2018 ژماریەك لەكوردستانیانی ئەو شارە ڕژانە سەر شەقامەكان و لەمەیدانی "پلێرەر" كۆبونەوەو پەیامی كوردانی ئەو شارەیان گەیاندە شەقام وبەرپرسانی ئەلمَانیا.
 لەخۆپیشاندانەكەدا سیاسەتەكانی جینۆسایدی توركیا بەرامبەر بەخەڵكی سڤیلی عەفرین كەپێكهاتووە لەكوردو عەرەب و كریستیان و ئێزدی و توركمان و ئەو بێدەنگییەی ئەوروپا و دنیایان ڕسواكرد كە بەبەرچاویانەوە میللەتێك قڕدەكرێ، داواشیانكرد لەوە زیاتر بێدەنگی هەڵنەبژێرن و هەڵوێستی خۆیان راگەیەنن و سنورێك بۆ كوشتاری بەكۆمەڵی عەفرین دابنێن. هەمانكات داواشیانكرد چیتر ئەڵمانیا چەك و تانك بەتوركیا نەفرۆشێت، چونكە توركیا ئەو چەك و تانكە سەربازیانەی لەقڕكردنی كوردا بەكارهێناوە.
كوردستانیان بەهاوكاری چەپەكان لەخۆپیشاندانەكەدا چەندین دروشم و دەنگی ناڕەزایی بارگاوی بەئاڵاو گۆرانی سیاسی لەسەر عەفرین خرایەڕوو، كوردستانیان بەحەماس و گیانی بەرگریەو پشتیوانی و دەنگی خۆیان خستە پاڵ دەنگی عەفرینی خۆڕاگر.

شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا
 
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو