هەسەدە، توركیا بەپاكتاوی نەژادی لەعەفرین تاوانبار دەكات

  2018-03-13 20:46      169 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆمەکی مرۆیی بۆ بەشێک لەئاوارەکانی عەفرین

بەرپرسێكی باڵای كورد لەسوریا رایگەیاند توركیا لەچوارچێوەی ئۆپراسیۆنەكانیدا بۆ ناوچەكە، هەوڵی جێگیركردنی خێزانە توركمان و عەرەبەكان دەدات لەو ناوچانەی كە داگیریكردوون.
رێدور خەلیل بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەسەدە رایگەیاند توركیا سیاسەتی گۆڕانكاری دیمۆگرافیا پەیڕەو دەكات.
ئەم بەرپرسە بۆ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرایكردووە حكومەتی توركیا بەجێگیركردنی خێزانە توركمان و عەرەبەكان لە لادێكانی عەفرین كە لەئۆپراسیۆنەكانیدا داگیریكردوون، هەوڵی پاكتاوی نەژادی دەدات و ئاماژەی بەوەشکرد کە سوپای توركیا هاوڵاتیانی كوردی ناچار كردووە، ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن و دوای دەستبەسەردا گرتنیشی بەسەر عەرەب و توركمانەكاندا دابەش كراون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو