عەبادی: هەوڵدەدەین لاپەڕەكی نوێ بكەینەوە

  2018-03-13 22:13      253 جار بینراوە        کۆمێنت
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئێوارەی ئەمڕۆ لەكۆنگرەی هەفتانەی خۆیدا، دووپاتیكردەوە كە رۆژی پێنجشەممە فڕۆكەخانەكانی كوردستان دەكرێنەوەو وتیشی: ئێمە هەوڵدەدەین لاپەڕەیەكی نوێ بكەینەوەو هەموو سامانی وڵات بۆ خزمەتی وڵات خەرجدەكەین.
وتیشی: هەروەك بەڵێنمدابوو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم خەرجدەكەین لەسەر ئەو رێژەی لەسەری رێككەوتووین و قسەمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم كردووە، ئەوان نزیكەی 300 هەزار بەرمیل نەوت رۆژانە هەناردە دەكەن، بۆیە ئێمە بەشێك لەو مووچەیە دەدەین و بەشەكەی دیكە لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان دەدرێت.
لەدرێژەی قسەكانیدا عەبادی ئاماژەی بەوە كرد كە گرەنتی ئەوە هەبێت، مووچە دەگاتە هەموو فەرمانبەران، وتیشی: داوادەكەین لە هەموو چاودێران و ئەوانەی پەیوەندییان پێوەكردووین، لەو چاودێرییەدا هاوكاریمان بكەن، ئێمە دەمانەوێت گەرەنتی ئەوە هەبێت، كە مووچە بۆ هەموو  فەرمانبەران دەچێت، هەروەك بەڵێماندابوو، ئەو مووچەیە پشتیوان بەخودا بەمنزیكانە دەگات و پارەی بۆ تەرخانكراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو