ئەنجومەنی وەزیران تەقەی خۆشی قەدەغە دەكات

  2018-03-13 23:47      490 جار بینراوە        کۆمێنت
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگیدا لەسەر یاسایی قەدەغەكردنی تەقەی خۆشی لەبۆنەكان و پڕۆژەی سیستمی كۆلێژی جەنگی.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران، لەراگەیەندراوێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەكۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا كە بەسەرپەرشتی حەیدەر عەبادی بەڕێوەچووە، دەنگیان لەسەر چەند یاساو پڕۆژەیەك داوە لەوانە قەدەغەكردنی تەقەی خۆشی لەبۆنەكانداو هەروەها لێكدانی هەردوو كۆمپانیای گشتی بۆ ئەندازیاری و كۆمپانیای گشتی پۆڵاو ئاسن، لەژێر ناوی كۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵاو پڕۆژەی سیستمی كۆلێژی جەنگی و ژمارەیەك لەپڕۆژەو یاسای دیكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو