موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە ئەمریكا

  2019-11-11 22:52      296 جار بینراوە        کۆمێنت
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر

سەدر رایگەیاند ئەگەر ئەمریكا دەستوەربداتە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عیراق، بێدەنگ نابین خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكەین.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعیراق بەسەرپەرشتی ئەمریكا بەڕێوەبچێت، ئەوا بێدەنگ نابین و خۆپیشاندانی ملیۆنی رێكدەخەین و وتیشی: عیراق پێویستی بەوڵاتی خۆبەزلزان و هاوكاری هیچ وڵاتێكی دیكە نییە.
هەر لەراگەیەندراوەكەدا سەدر جارێكی دیكە ئەمریكای وەك داگیركار ناوبردو وتی: دەستوەردەداتە كاروباری هەموو لایەك.
رێبەری رەوتی سەدر دەشڵێت كۆتایی بەدەستوەردانی كارەكانمان بهێنن و عیراق دەتوانێت پارێزگاری لەخۆی بكات و پێوستی بەئێوەو جگە لەئێوەش نییە.
دووپاتیشی كردەوە كە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن و نایانەوێت ئەمریكا سەرپەرشتی بكات و وتیشی: عیراق میللەتێكە خۆی بڕیار لەچارەنووسی خۆی دەدات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو