خانمە چالاكوانێكی‌ دیكەی عیراقی دەفڕێندرێت

  2019-11-12 12:30      289 جار بینراوە        کۆمێنت

چالاكوانان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رایانگەیاند، ماری محەمەد كچە چالاكوانێكی عیراقییەو یەكێك بووە لە بەشداربوانی خۆپیشاندانەكان و بەوە ناوبانگی دەركردووە كە هاوكارییەكی زۆری خۆپیشاندەرانی كردووە. 
سەرچاوەكان ئاماژە بەوەشدەكەن، ماری ماوەی چوار رۆژە فڕێندراوە، هەواڵی فڕاندنەكەشی ئەمڕۆ دووشەممە 12-11-2019، بە تەواوی بە ناو خەڵكدا بڵاوبۆتەوە.
پێشتر سەبا مەهداوی، یەكێك لە كچە فریاگوزارە پزیكشییەكانی ناو خۆپیشاندەرانیش لە هەفتەی رابردودا لە دوای گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بۆ ماڵەوە فڕێندرا، بەمەش ماری دووەم كچە چالاكوانە كە دووچاری فڕاندن ببێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو