سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران: گەندەڵی و بێكاری كەڵەكەبووی ساڵانی رابردوون

  2019-11-12 21:45      162 جار بینراوە        کۆمێنت
عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رایگەیاند هەڵمەتێكی فراوانمان بۆ چاكسازی ئەنجامداوەو لیژنەیەكیشمان بۆ ئەو توندوتیژیانە پێكهێناوە كە رووبەڕووی خۆپیشاندەران كراوە.
دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەچوو، عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەوتارێكیدا ئاماژەی بەوەكرد كە گەندەڵی و بێكاری بەچەند مانگێك دروستنەبووە، بەڵكو لەساڵانی رابردوودا كەڵەكەبوون.
باسی لەوەشكرد پێویستە دەستور هەموار بكرێتەوەو چاكسازی لەسیستمی هەڵبژاردندا بكەین.
سەرۆك وەزیرانی عیراق وتیشی: پێویستە هەڵمەتێكی فراوانی چاكسازیی ئەنجامبدەین و حكومەت قەیرانی گەورەی تێپەڕاندووەو هەنگاوی خێراش دەنێین لە بەدیهێنانی داواكانی خۆپیشاندەران و وتیشی ئێستا گفتوگۆ لەگەڵ خۆپیشاندەران و سەندیكاكان دەكەین و حكومەتیش لەسەر پێی خۆیەتی.
هەر لەوتارەكەیدا باسی لەوەشكرد كە لیژنەیەكیان بۆ ئەو توندوتیژانە پێكهێناوە كە رووبەڕووی خۆپیشاندەران كراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو