عیراق له‌ ئێرانی‌ برده‌وه‌و بووه‌ پێشه‌نگی‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی‌

  2019-11-14 19:05      236 جار بینراوە        کۆمێنت
عیراق له‌ ئێرانی‌ برده‌وه‌

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 14ی‌ ته‌شرینی‌ دووه‌م، ، لە یه‌كێك له‌ یاریگاكانی‌ ئوردن، هەڵبژاردەی عێراق توانی بە دو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا بەسەر هەڵبژاردەی ئێراندا سەربكەوێت.
گۆڵەكانی عێراق لە خولەكەكانی 10 لەلایەن محەمەد عەلی و  91 له‌لایه‌ن  عەلا عەباس تۆماركرا و بردنەوەی یارییەكەی بۆ هەڵبژاردەی عێراق تۆماركرد.
هەر لە یارییەكەدا، هەڵبژاردەی ئێران لە خولەكی 24 دا گۆڵی یەكسانكردنەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئێران تۆماركرد، بەڵام كاتێك هەڵبژاردەی عێراق لە دوا خولەكی یارییەكە گۆڵی كۆتایی و بردنەوەی یارییەكەی تۆماركرد و بەو شێوەیەش عێراق توانی پێشەنگی کۆمەڵەکەی بگرێت.
پێشتر خۆپیشاندەرانی عێراق، داوایان لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان كرد، بە دەمامكی سپیەوە بچنە ناو یارییەكەوە و دژی ئێران چەندین دروشمیان بەرزكردەوە، بەڵام یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، هەردو هەڵبژاردەكەی ئاگاداركردەوە كە خۆیان بپارێزن لە دروشم و جوڵەی سیاسی لەنێو یاریگادا.
دوابه‌دوای‌ بردنه‌وه‌ی‌ عیراق، خۆپیشانده‌رانی‌ به‌غدا ده‌ستیان كرد به‌گێڕانی‌ ئاهه‌نگ‌و شادی‌ خۆیان به‌شێوه‌ی‌ جۆراوجۆر ده‌ربڕی‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو