نوێنەری سیستانی: هیچ داواكارییەكی خۆپیشاندەران لە عیراق جێبەجێنەكراوە

  2019-11-15 15:34      109 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری مەرجەعیەتی گشتی شیعەكان لە عیراق

نوێنەری سیستانی لە عیراق رایگەیاند، هیچ داواكارییەكی خۆپیشاندەران لە عیراق جێبەجێنەكراوەو پێویستە گۆرانكاری لە یاسای هەڵبژاردنەكاندا بكرێت.
ئەحمەد ئەلسافی، نوێنەری مەرجەعیەتی گشتی شیعەكان لە عیراق لە وتاری هەینیدا رایگەیاند، ئیدانەی ئەو دەستدرێژیانە دەكەین كە دەكرێنە سەر خۆپیشاندەرانی عیراق و دۆخی ئێستای وڵاتەكەش پێویستی بە گۆڕانكاری گەورە هەیە، بۆیە دەبێت گۆڕانكاری لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردندا بكرێت و لێپێچینەوە لە گەندەڵكاران بكرێت.
باسی لەوەشكرد، دەبێت پەلە بكرێت بۆ ئەوەی یاسایەكی نوێ بۆ هڵبژاردنەكان دابنرێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونكە هیچ داواكارییەكی خۆپیشاندەران جێبەجێنەكراوە.
سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی عیراقیش ئاماژەی بەوەشكرد، خۆپیشاندەران خۆیان دەیانەوێت شۆڕشی چاكسازی ئەنجام بدەن رێگە بە هیچ لایەنێك نادرێت دەستوەربداتە كاروباری ناوخۆی عیراق.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو