پرۆژەیاسایەك بۆ چاودێری موڵك و ماڵی بەرپرسان ئامادەدەكرێت

  2019-11-16 10:24      169 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی حكومەتی عیراق رایگەیاند: سەرقاڵی ئامادەكردنی پرۆژەیاسایەكن كە تێیدا چاودێری موڵك و ماڵی بەرپرسانی عیراقی دەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 16-11-2019، سەعد حەریسی وتەبێژی حكومەتی عیراق ئاشكرایكرد، لەئێستادا ئەنجومەنی وەزیران سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ پەسەند كردنی پرۆژەیاسایەك بەناوی "ئەمەت لەكوێوە هێناوە؟"
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی پرۆژەیاساكە چاودێریكردنی موڵك و ماڵی بەرپرسانی عیراقییە لەماوەی رابردووداو بەدواداچوونی سەرچاوەكانیان و چۆنییەتی بەدەستهێنانی ئەو سامانە.
بەپێی وتەی ناوبراو لەئایندەیەكی نزیكدا پرۆژە یاساكە لەلایەن فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیران ئامادە دەكرێت و دوای تەواوبوونیشی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ پەسەندكردن و كارپێكردنی.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو