وەزیری بەرگری عیراق نهێنی گازی فرمێسك رێژ ئاشكرا دەكات

  2019-11-16 10:33      274 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری بەرگری عیراق نهێنی گازە مەترسیدارەكە ئاشكرا دەكات كە لە خۆپیشاندانەكاندا بەكاردەهێندرێت رایدەگەیەنێت، ئەو گازە لەسەر ئاستی جیهان رێگەپێدراونیە.
نەجاح حەسەن عەلی شەمەری، وەزیری بەرگری عیراق رایگەیاند: جۆرێك گازی فرمێسك رێژ لە خۆپیشاندانەكانی عیراقدا بەكاردەهێندرێت دژی خۆپیشاندەران كە هێزە ئەمنیی و سەربازییەكان نەیانهێناوەتە ناو خاكی عیراقەوە.
باس لەوەشدەكات، پاش ئەوەی پشكنین بۆ جۆری ئەو بۆمبە فرمێسك رێژە كراوە كە لە سەری خۆپیشاندەرە كوژراوەكاندا دەرهێندراوە دەركەوتووە، لەو جۆرە نییە كە هێزە ئەمنییەكان بەكاریدەهێنن و بڕی گازەكەی سێ بەرامبەر ئەو جۆرەیە كە لە جیهیان ریگەپێدراوە.
وەزیری بەرگری عیراق ئاشكراشیكرد، لایەنێك بێ ئاگاداریی دەوڵەت هەستاون بەهێنانی ئەو جۆرە گازە بۆ ناو خاكی عیراق.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو