لەبەسرە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كێڵگەیەكی نەوتی دادەخرێت

  2019-11-16 12:36      195 جار بینراوە        کۆمێنت

خۆپیشاندانەكان لە پارێزگاكانی عیراق بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەشدا لەپارێزگای بەسرە بەندەری ئوم قەسرو كێڵگەیەكی نەوتی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرا.
میدیا عیراقییەكان ئاشكرایانكرد سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 16-11-2019، خۆپیشاندەران جارێكی دیكە رژانەوە سەرشەقامەكان لە پارێزگای بەسرەو كێڵگەی نەوتی (مەجنون)یان داخست.
ئاماژە بەوەشكراوە، خۆپیشاندەران دەڵێن، تا داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت، واز لە هەڵكوتانەسەر كێڵگە نەوتییەكان ناهێنن و بەردەوام دەبن لە چالاكییەكانیان.
ئەوەشخراوەتەڕوو، خۆپیشاندەرانی شاری بەسرە لە باشووری عیراق رێگەیان بە ئۆتۆمبیلە بارهەڵگرەكان نەداوە بچنە بەندەری ئوم قەسرو رێگەكەیان داخستووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو