عیراق... خۆپیشاندان و ناڕەزاییەكان بەردەوامن

  2019-11-16 13:47      160 جار بینراوە        کۆمێنت

ئاڵۆزی و خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامەو لەبەسڕەش خۆپیشاندەران ڕێگەی سەرەكی دەروازەی ئوم قەسرو مینا یان داخست و هێزە ئەمنییەكانش لەڕێگەی غازی فرمێسكڕێژەوە هەوڵی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران دەدەن.
سەرچاوە ئەمنییەكانی بەسرە ئاشكرایانكردووە، جارێكی دیكە خۆپیشاندان لەو شارە دەستی پێكردووەتەوەو بەهۆیەوە ڕێگەی هاتوچۆكردن لەهەردوو دەروازەی میناو ئوم قەسر راگیراوەو ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنیەكانی بەسڕە ڕوویداوە، دەشڵێن: هێزە ئەمنیەكانیش لەڕێگەی گازی فرمێسكڕێژەوە هەوڵی بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەران دەدەن.
ئاشكراشیانكردووە، لەشەوی ڕابردووەوە بەهۆی خۆپیشاندانەكانەوە هیچ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر نەیتوانیوە بەهەردوو ئاڕاستەی ڕۆشتن و هاتن لەدەروازەی ئوم قەسرو میناوە هاتووچۆ بكات و رێگەیەكی نوێیان كردووەتەوە بۆ ئەو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرانەی كە خۆراك دەگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو