سوودی خواردنی شێلم لە وەرزی زستاندا

  2019-11-17 09:56      515 جار بینراوە        کۆمێنت

شێلم یەكێكە لەو سەوزەواتانەی كە زۆربەمان لە وەرزی زستاندا گرنگی پێدەدەین و یەكێكە لەو بەرهەمە خۆراكیانەی كە دەوڵەمەمەندە بەنیشاستە.
سودەكانی شێلم بریتین لە:
1- شێلم مرۆڤ لە نەخۆشییە مەترسیدارەكان دەپارێزێت، یەكێكیش لەو نەخۆشیانە بریتییە لە نەخۆشی شێرپەنجە، بەم شێوەیە شێلم ناهێڵێت خانەكانی شێرپەنجە لەلەشدا گەشە بكەن.
2- یەكێك لەسوودە سەرەكییەكانی شێلم بریتییە لە پاراستنی ئەندامی دڵ لە جەڵتەو نۆبەو داخستنی موولولەكانی خوێن، بەهۆی بوونی ماددەی ڤیتامین K لەش لە هەوكردنەكان دەپارێزێت.
3- سەرچاوەیەكی گرنگە بۆ ماددەكانی كالیسیۆم و پۆتاسیۆم كە هەردووكیان ماددەیەكی بنەڕتین بۆ پاراستنی تەندروستی ئێسكەكان بەتایبەتی نەخۆشی پووكانەوەی ئێسك.
4- بەهۆی بوونی ماددەی ڤیتامین A لەشی مرۆڤ لەهەوكردنی ناوچەی گەروو دەپارێزێت، بەتایبەتیش رێگری دەكات لە دروستبوونی وەرەم لەو ناوچەیەدا.
5- كرداری هەرس لەناو گەدە ئاسان دەكات، لەگەڵ ئەوەیشدا وا دەكات كەناڵی هەرس بەشێوەیەكی تەندروستر كاربكات، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی "گلاسینۆت" كە دژی پەیدابوونی بەكتریاییە لەناو گەدە.
لەگەڵ ئەم كۆمەڵە سودەشدا پێویستە بزانین كە شێلم بۆ ئەوكەسانەی كە غودەی دەرەقی و نەخۆشی شەكرەیان هەیە زیان بەخشە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو