پەروەردەی عیراق دەنگۆی مانگرتن لە خوێندن رەتدەكاتەوە

  2019-11-17 11:20      133 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پەروەردەی عیراق دەنگۆی مانگرتن لە خوێندنی رەتكردەوەو داوای لە خوێندكاران و فەرمانبەرانیش كرد بۆ هەر هەواڵێك سود لە ماڵپەڕی وەزارەتەكە وەربگرن.
لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاندووە، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە لە پەڕە نافەرمیەكانەوە بڵاوكراونەتەوەو باس لە مانگرتنی خوێندكاران و فەرمانبەران لە دەوام و خوێندن دەكەن.
داواشی لە خوێندكاران و فەرمانبەران و خەڵكی دیكەش كردووە بۆ هەر هەواڵێك چاودێری ماڵپەڕو پەڕەی فەرمی وەزارەتەكە بكەن و پشت بە پەڕە نافەرمیەكانی ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان نەبەستن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو