ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كەمدەكرێتەوە
نووسینگەی سەرۆك وەزیران: رێگەنادرێت بەرپرسانی حكومەت خۆیان بۆ پەرلەمانی عیراق كاندیدبكەن

  2019-11-17 18:18      232 جار بینراوە        کۆمێنت


وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاشكرایدەكات، بەێی یاسای نوێی هەڵبژاردن رێگریی لەبەرپرسانی باڵای حكومەت دەكرێت، خۆیان كاندیدبكەنەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە (17/11/2019) عاسیفە وتەبێژی نووسینگەی عادل عەبولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق موسا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: بەپێی یاسا نوێیەكەی هەڵبژاردن، تا ئاستی بەڕێوەبەری گشتی رێگریی لەبەرپرسانی حكومی دەكرێت خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  كاندید بكەن، وتیشی: تەنها لەو حاڵەتەدا نەبێت كە دوو ساڵ بەسەر دەستبەرداربوونی لەپۆستەكەی تێپەڕبووبێت.

روونیشیكردەوە، بەپێی هەمان یاسا، رێگەنادرێت ئەگەر كەسێك بە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵبژێردرابێت، دوای هەڵبژاردنی بكرێتە وەزیر یان هەر پۆستێكی دیكە بەپلەی وەزیری.

وتەبێژەكەی نووسینگەی سەرۆك وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لەیاسای نوێی هەڵبژاردندا، ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران كەمكراوەتەوەو كۆمسیۆنی پابەندكردووە كە بەزووترین كات ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رابگەیەندرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو