گرنگترین نیشانەكانی جەڵتەی دڵی هەستپێنەكراو

  2019-11-18 11:02      940 جار بینراوە        کۆمێنت

جەڵتەی دڵی هەستپێنەكراو یان بێدەنگ، رودەدات بێ ئەوەی هیچ نیشانەیەكی ئاشكراو و دیاری هەبێت، ئەم جۆرە جەڵتەیە بەگشتی باوە لەناو خەڵكدا.
جەڵتەی هەستپێنەكراو كاتێك رودەدات كە خوێن توشی مەیین دەبێت، بەهۆیەوە خوێنھێنەر و خوێنبەرەكان توشی گیران دەبن، كاریگەری لەسەر دڵ دەبێت و ئەم جەڵتەیە دروست دەكات و، زیاتر ئەم جۆرە جەڵتەیە لەپیاواندا رودەدات وەك لە ژناندا، بەڵام ئەو جۆرەی لە ژناندا رودەدات زیاتر كوشندەترە وەك لە پیاواندا.
هەروەها لەتوێژینەوەیەكدا دەركەوتووە ئەو كەسانەی بەهۆی جەڵتەی هەستپێنەكراوەوە گیان لەدەست دەدەن ژمارەیان سێ ئەوەندەی ئەو كەسانەیە كە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گیان لە دەست دەدەن
نیشانەكانیشی بریتین لە :
1ـ ئازاری سنگ، هەستنەكردن بە ئارامی
2ـ هەست نەكردن بە ئارامی لە شوێنە جیاوازەكانی جەستە، وەكو پشت، مل، گەدە، قۆڵ 
3ـ هەناسەدانی بە گرانی و تەنگەنەفەسی

 
 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو