ئەو گرێبەستانەی سێ‌ ساڵ خزمەتیان هەبێت دەكرێن بە هەمیشەیی

  2019-11-18 13:50      1237 جار بینراوە        کۆمێنت
گرێبەستەکان لەچاوەڕوانی پڕۆژە بڕیارەکەی پەرلەمان و حکومەتدان

بەمەبەستی بەهەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، پەرلەمانی كوردستان دوو هەفتەی داوەتە حكومەتی هەرێم بۆئەوەی پڕۆژە بڕیارەكە بگەڕێنرێتەوە بۆ پەرلەمان.
عەباس فەتاح جێگری سەرۆكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، پڕۆژە بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێم، بارگرانی دارایی بۆ حكومەت دروست ناكات، ئەو پڕۆژە بڕیارەی هەفتەی رابردووش لە پەرلەمانەوە رەوانەی حكومەتی هەرێم كرا بۆ ئەوەیە ئامار و داتای ورد سەبارەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست بخرێتە بەردەست، پەرلەمان ماوەی دوو هەفتە چاوەڕوانی حكومەت دەبێت و پاشان پەرلەمان پڕۆژەكە دەخاتەوە بەرنامەی كار و دەبێت گرێبەستەكان دابمەزرێنرێن.
وتیشی، بەپێی پڕۆژە بڕیارەكە هەموو ئەو گرێبەستانەی سێ‌ ساڵ خزمەتیان هەیە، دەبن بە فەرمانبەری هەمیشەیی، ئەو بڕگەیەش گفتوگۆی لەسەر دەكرێت و ئەگەری ئەوەی هەیە كەمتر بكرێتەوە بۆ دوو ساڵ خزمەت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو