بەهاكەی زیاتر لە12 ملیار دۆلارە
بریتانیا ١٣٨ فرۆکەی ئێف ٣٥ بی دەكڕێت

  2019-11-18 15:52      838 جار بینراوە        کۆمێنت


وەزارەتی بەرگری بریتانیا ١٣٨ فرۆکەی تۆقێنەری ئێف ٣٥ بی، کڕیوەو نرخی ھەر دانەیەکی ٨٩ ملیۆن دۆلارە.
نیویۆرک تایمز ئاشكرایكردووە، لەو ١٣٨ فرۆکەیە ١٧ دانەیانی ھەفتەی پێشوو بەدەستگەیشتووە، لەکاتێکدا پێشتریش ژمارەیەک ئێف ٣٥ی ئەی، کڕیوە، كە بەهاكەی دەكاتە 12 ملیارو 282 ملیۆن دۆلار.
ئێف ٣٥ بی بە فرۆکەی تۆقێنەری نێو ئاسمان دادەنرێت لەجەنگداو بەپێی ھێزی ئاسمانی مەلەکی بەریتانیا بەو ١٣٨ فڕۆکەیە ئەوکات ئەتوانرێت پێویستی چەکی ئاسمانی بەریتانیا پڕبکرێتەوە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەنیازە تا ساڵی ٢٠٢٦، دوو ھەزارو ٦٠٠ فڕۆکەی ئێف ٣٥ بفرۆشێت.
یەكێك لەو وڵاتانەی کە پێشتر ئێف ٣٥ ی کڕیوە ژاپۆن بووە کە ١٦٥ ئێف ٣٥ کڕیوە.
لوقمان غەفوور- سەرچاوە: نیویۆرک تایمز 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو