بڕیاری دەستگیركردن بۆ پەرلەمانتارێك دەردەچێت

  2019-11-18 18:31      575 جار بینراوە        کۆمێنت

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ئاشكرایدەكات، فەرمانی دەستگیركردن بۆ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركراوە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكردووە، پشتبەستن بەبڕگەكانی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 308 ,دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەتمەند بەدۆسییەكانی دەستەی دەستپاكی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تەلال زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركردووە.
لەبەیاننامەكەدا هاتووە: لەبڕیارەكەدا گەشتكردن لەو پەرلەمانتارە قەدەغەكراوەو بڕیاریشدراوە دەستبگیرێت بەسەر سەروەت و سامانی گواستراوەو نەگواستراوەی پەرلەمانتارەكەدا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو