ئەمریكا میسر لەسزادان ئاگادار دەكاتەوە

  2019-11-18 21:41      269 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا حكومەتی میسری ئاگادار كردۆتەوە لەوەی كڕینی فڕۆكەی رووسی، دەبێتە هۆی سزادانی وڵاتەكە.
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری سیاسی و سەربازی رێنیە كلارك كوپەر لەپێشانگای فڕۆكەوانی لەدوبەی رایگەیاند ئەمریكا بەفەرمی حكومەتی میسری ئاگاداركردۆتەوە لەوەی كە كڕینی فڕۆكەی جۆری سوخۆی-35 ئەو وڵاتە رووبەڕووی سزادان دەكاتەوە، وتوشیەتی میسر درك بەو مەترسیانە دەكات.
لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی وۆل جۆرنال ستریت ئاماژەی بەوەكردووە  كە مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریداوەتەوە میسر لەبارەی كڕینی ئەو فڕۆكانەوە.
رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە كە پەیامی هۆشداری دراوەتە قاهیرە كە رێككەوتننامەی نێوان رووسیاو  میسر لەبارەی كڕینی چەكی تازەو  گەورە، لانی كەم كاریگەری دەبێت لەسەر رێككەوتننامەی هاوكاری لەبواری بەرگری داهاتوو لەنێوان میسرو ئەمریكاو هەروەها كاریگەریشی دەبێت لەسەر یارمەتیدانی میسر بۆ پاراستنی ئامنییەتی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو