بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی عیراق، 12 لایەنی سیاسی كۆبوونەوە

  2019-11-18 23:39      179 جار بینراوە        کۆمێنت

دوای كۆبوونەوەیەكی چەند سەعاتی لەبارەی رەوشی عیراقەوە، 12 لایەنی سیاسی نەخشەرێگایەكی 40 خاڵیان واژوو كرد بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی ئێستا وڵاتەكە.
شەوی 18-11-2019، لەماڵی عەمار حەكیم رێبەری رەوتی حیكمە 12 لایەنی سیاسی كۆبوونەوەو نەخشەرێگایەكی چەندین خاڵیان بۆ دەربازبوونی عیراق لەو قەیرانەی كە ئێستا رووبەڕووی بۆتەوە واژووكرد.
لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار لەهەڵبژاردنی پێشوەختە دراوەو ئاماژە بەلێپێچینەوە لەگەندەڵكاران كراوەو جەختیش لەوە كراوەتەوە كە لایەنە سیاسییەكان دەستوەرنەدەنە كاروباری وەزارەتەكان و دامەزراوەكانی حكومەت، لەگەڵ لابردنی سەرجەم ئیمتیازاتەكانی بەرپرسان و سێ سەرۆكایەتییەكە.


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو