لەسلێمانی نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان دەكرێتەوە

  2019-11-19 10:14      142 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ نووسینگەی پشتڕاستكردنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە سلێمانی بكرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 19-11-2019، بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی بەدواداچوون و دیاریكردنی بینایەك بۆ كردنەوەی نووسینگەی پشتڕاستكرنەوەی بەڵگەنامەكان (تصدیقات) لە پارێزگای سلێمانی شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی عیراق سەردانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانییان كرد، تا بتوانن پێش ھاتنی ساڵی نوێ ئەم نوسینگەیە دەست بەكاربێت و بكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەكردنەوەی ئەم نووسینگەیە لە سلێمانی كارئاسانی زۆرتر بۆ هاووڵاتیان دەكرێت و چیتر پێویست ناكات ھاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی ئەو ھاووڵاتیانەی كە لەدەرەوەی وڵاتەوە دەگەڕێنەوە بۆ پشتڕاستكردنەوە ( تصدیق)كردنی بەڵگەنامەكانیان سەردانی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بكەن لە بەغدا و لە سلێمانی كاروبارەكانیان جێبەجێ دەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو