وەرزشكردنی كەسانی بەتەمەن چ گۆڕانكارییەك لە تەندروستییان دەكات

  2019-11-19 10:50      200 جار بینراوە        کۆمێنت

توێژینەوەیەك ئاشكرایكردووە، وەرزشكردنی كەسانی سەرو تەمەن 60 ساڵ مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ و جەڵدە كەمدەكاتەوە 
توێژینەوەكە دەریخستووە ئەوكەسانەی هەفتانە 4 جار وەرزشدەكەن ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی دڵ جەڵدە بەڕێژەی 11% كەمدەبێتەوە .
ناوەندی توێژینەوەی بەریتانی پێشتر داوایانكردووە، هەفتانە 75 بۆ 150 خولەك وەرزشكردن بۆ كەسانی بەتەمن گونجاوە .
زانایانی وڵاتی كۆریای باشور توێژینەوەیەكیان بەبەشداری زیاتر لەملیۆنێك كەس ئەنجامداوە و چاودێری زانیارییە پزیشكییەكانیان كردون .
بۆیان دەركەوتووە ئەو كەسانەی كە بەردەوام لە هەفتەیەكدا وەرزشدەكەن و بە پێ دەڕۆن ئەگەری توشبونیان بە جەڵدەی دڵ و مێشك 27% كەمیكردووە .
ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەو بەتەمانەی تەمەنیان 60 ساڵ زیادبووە نەخۆشی درێژ خایەنی وەك شەكرە  و بەرزی پەستانی خوێنیان هەبووە باری تەندروستیان جێگیربووە و مەترسی لەسەر ژیانیان زۆر كەمیكردووە .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو