چای سەوز لەم نەخۆشییە كوشەندەیە دەمانپارێزێت

  2019-11-19 11:20      154 جار بینراوە        کۆمێنت

زانایانی وڵاتی چین بەبەكارهێنانی ئەو پێكهاتانەی لە چای سەوز هەیە توانیویانە چاكسازی بۆ بۆماوە خانەكان بكەن كە ڕێگری دەكات لەوەی توشی نەخۆشی شەكرە ببین .
ڕۆژنامەی "Science Translational Medicine" پزیشكی ئەنجامی توێژینەوەكەیان لەسەر مشك و مەیمونەكان ئاشكراكردووە و كاریگەری ئەو خۆراكانە دەردەخەن كە كار لە بەشێكی بۆماوە خانەكان دەكات لەدژی نەخۆشییەكی دیاریكراوە و جەستە چاك دەكاتەوە .
تاقیكردنەوەكان لە زانكۆی خۆرهەڵاتی چین بەسەر پەرشتی پرۆفیسۆر "هایفینغ یی"ئەنجامدراوە، دەریدەخات چۆن بە مادەیەكی دژە ئۆكسان كە لەناو چای سەوز هەیە بۆماوە خانەكان چاك دەكەنەوە بە "بروتوكتیك" ناودەبرێت و لە جیاتی تیتراسایكلین و ئەوكسیكلین بەكاردەهێنرێت . 
لە ئەنجامی توێژینەوەكە دەركەوتووە خواردنی چای سەوز بەبڕی زۆر یان بەكارهێنانی مادەی بروتوكتیك وادەكات دەردانی ئەنسۆلین لە خوێندا چالاكبكات و ڕێژەی شەكر بە بڕی باش كەمدەكاتەوە

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو