ماددەیەكی مەترسیداری تێدایە
هۆشداری لەبارەی جگەرەی ئەلیكترۆنییەوە دەدرێت

  2019-11-23 17:30      138 جار بینراوە        کۆمێنت

چەند توێژینەوەیەك لەبارەی لەسەر جگەرەی ئەلیكترۆنی كراوەو تێیدا سەلمێنراوە كه‌ماددەیەكی مه‌ترسیدارو كوشندە له‌ناو ئه‌مجۆره‌ جگه‌ره‌یه‌دا هه‌یه‌و دەبێتە هۆی مردنی ‌به‌كارهێنه‌رانی.
توێژینەوەكان ئەوەیان خستووەتەڕوو، كەگه‌نجێكی كه‌نه‌دی 5 مانگ به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌مجۆره‌ جگه‌ره‌یه‌ی‌ كێشاوه‌و به‌هۆیه‌وه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌ك بووه‌و هێندەی نه‌ماوه‌ سییه‌كانی له‌ده‌ستبدات. 
بەپێی توێژینەوەكان مادده‌یەكی مه‌ترسیداره له‌ناو جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنیدا هه‌یه‌ ئەویش ئه‌سیتیلی دوانییه‌، ئەو ماددەیەش بۆ مرۆڤ مەترسیدارە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، له‌ناو ئه‌مجۆره‌ی‌ جگه‌ره‌دا مادده‌ی‌   TSH هه‌یه‌ كه‌هه‌مان مادده‌ی‌ چالاكی ناو ماریگوانایه‌، پێكهاته‌كانی ناو جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی هۆكاری توشبوونە به‌هه‌وكردنی سییه‌كان و گیرانی بۆریه‌ ورده‌كانی ناو سییه‌كان.

بەهۆی جگه‌ره‌ی‌ ئه‌لیكترۆنییەوە تا ئێستا 40 حاڵه‌تی مردن له‌ئه‌مه‌ریكا تۆماركراوه‌و له‌كه‌نه‌دا 8 حاڵه‌تی توشبوون به‌نه‌خۆشی تۆمار كراوه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو