سوودو گرنگیەكانی هێلكەی كوڵاو

  2019-12-01 08:45      285 جار بینراوە        کۆمێنت

هێلکەی کوڵاو یەکێکە لەخۆراکە بەسودەکان، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کالسیۆم، زینک، ئۆمێگا 3 چەوری تەندروست، بەهۆی پێکهاتە خۆراکیەکانیەوە چەندین سودی گرنک بە جەستە دەگەیەنێت.
 *تەندروستی مێشک باشتر دەکات
بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە کۆلین، رێگری لەهەوکردنی مێشک دەکات.
 *کۆرپەلە لەسکی دایکدا بە تەندروستی دەهێڵێتەوە
هێلکە دەوڵەمەندە بە پرۆتین، هۆکارە بۆ گەشەکردنی هەمو خانەکانی کۆرپەلە، دەبێتە هۆی گەشەکردنی بە شێوەیەکی تەندروست.
 *رێگری دەکات لەکەم خوێنی
هێلکەی کوڵاو دژی کەم خوێنی دەجەنگێت، کە بەهۆی کەمی خرۆکە سورەکان و هیمۆگلۆبین دروست دەبێت.
 *ئێسک بەهێز دەکات
هێلکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم، کە ئێسک بەهێز دەکات، رێگری دەکات لەشکانی ئێسک.
 * پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە
هێلکە دژە ئۆکیسیدانتە، یارمەتی نوێبونەوەی خانەکانی پێست دەدات، وادەکات پێستێکی جوان و تەندروستت هەبێت.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو