سوودەکانی خواردنی ئەنەناس

  2019-12-02 10:46      235 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەنەناس ناوی زانستی میوە یێکەلەپۆلی بڕۆمیلیەکانە، کەتەنھالەناوچەی ھێڵی کەمەرەیی زەوییەوەدەڕوێت، لەشێوەی قوچەک دایەکەزۆرسەرنج ڕاکێش و تامێکی نایابی ھەیەو لەشێوەی سروشتی خۆی و شەربەت دەخورێت ڕەنگێکی زەردباو ھەڵدەگرێت، بۆیەکەم جارلەکیشوەری ئەمێریکا دۆزرایەوە، لەسەرەتاداھەوڵێکی زۆردراتالەجۆریەتی وچۆنیەتی تێبگەن تابۆشوێنەکانی تری جیھان بگوازنەوە، دەرکەوت کەتەنھالەشوێنەگەرمەکانی جیھان دەڕوێت یان ئەوناوچانەی کەشوھەوایەکی کەمەرەیی ھەیەوەک باشوری ئەمێریکا و ناوەڕاستی ئەفریکا.
پێکھاتەکانی.
ئەنەناس بڕێکی زۆرلە شەکر لەخۆدەگرێت وەدەوڵەمەندەبە ڤیتامینەکان، لە%70پێکدێت لەئاو وەلە%20پێکدێت لەشەکر وەلە%10بریتیەلەخۆراکەمادەکانی بڕۆمیلین و خوێیەکانزاییە جۆربەجۆرەکان وەک فەسفۆڕ و یۆد. 
سودەکان و بەکارھێنانی.
یاریدەرێکی چاکەبۆھەرسکردنی خۆراک و میزکردن وەھەروەھادژەھەوکەرێکی باشەبۆھەمووجۆرەکانی ھەوکردن بەتایبەت ھەوکردنی کڕکڕاگەکان لەجومگەکاندا، وەپارێزەرێکی چاکی پێستەلەتیشکی سەروی وەنەوشەیی پاکردنەوەی پێست و چالاککردنی خوێنبەرەکان وھاوسەنگی ترشەڵۆکی گەدە، سودێکی زۆری ھەیەبۆ گورچیلەکان جگە لەڕێگریکردن لەکلۆربونی ددانەکان بەھۆی بونی فلۆرید کەیارمەتی منداڵ دەدات لەھاتنەوەی ددانەکانی وەبەکاردێت لەدروست کردنی كهول جۆرەکانی خواردنەوە سەرمەستیەکان.
زیانەکانی .
دەبێتەھۆی شلبونەوەی ڕیخەڵۆکەکان و سکچون ئەگەربەڕێژەیەکی زۆربخۆرێت.
کارلێکەکانی لەگەڵ دەرمان .
ئەنەناس ھاوکارێکی چاکەگەربێت وبخورێت لەگەڵ دەرمانی پاڵەپەستۆی خوێن وچالاککردنی جولەی خوێن.
 
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو