براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر بۆ ساڵی 2019 دیاریكرا

  2019-12-02 22:44      139 جار بینراوە        کۆمێنت

كەمێك پێش ئێستا لەپاریسی پایتەختی فەرەنسا ئەنجامی براوەی خەڵاتی بالۆن دۆر بۆ ساڵی 2019 ئاشكراكرا.
ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بۆ جاری شەشەم بووە خاوەنی خەڵاتەكە.

باڵۆندۆر یان تۆپی زێڕین، خەڵاتێکی ساڵانەی تاکە کەسییە، دەدرێت بەو یاریزانەی کە دەبێتە باشترین یاریزانی ساڵ و لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسییەوە پێشکەشدەکرێت.
 
لەساڵی 1956ەوە ئەو خەڵاتە دەدرێتە باشترینەکان، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لەنێوان ساڵانی 2010 بۆ 2016 ئەم خەڵاتە بەهاوبەشی لەگەڵ فیفاو بەشێوەیەکی فەرمی پێشکەشدەکرا، بەڵام دواتر بەهۆی چەند کێشەیەکەوە جیابوونەوەو گەڕایەوە سەر نەریتە کۆنەکەی.
 
ساڵی رابردوو گۆڕانکاری لەمەراسیمی خەڵاتەکەداکرا، دوو خەڵاتی دیکەش زیادکران کە یەکێكیان باڵۆندۆری ژنانەو ئەوەی دیکەش خەڵاتی کۆپایە کە دەدرێتە باشترین یاریزانی لاو، ئەمساڵ خەڵاتێکی دیکەش پێشکەشدەکرێت ئەویش خەڵاتی یاشینە بۆ باشترین گۆڵپارێز. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو